کرماشان: جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی هاوڵاتییەک لە بێ دەنگی میدیایی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێ شەممە ٣١ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، سزای سێدارەی مرتضی خۆڕەمی هاوڵاتی خەڵکی کرماشان ، کە پێشتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ئیران بە تۆمەتی ( کۆشتنی بە ئەنقەستی ئەفسەرێکی پۆلیس ) بە سێدارە سزا درا بوو لە بەندیخانەی ناوەندی ڕژیمی ئیران لە کرماشان جێبەجێ کرا .

شایەنی باسە کە هەتا ئیستا ، جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی ئەم هاوڵاتییە لە لایەن ناوەندە فەرمیەکان و میدیاکانی نزیک بە دەسەڵاتی دادی ئیران بڵاو نەکراوەتەوە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *