ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێ شەممە ١٧ پوشپەڕی ٢٧٢٥ ی کوردی خالد مۆحەمەدی هاوڵاتی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی گۆندی (ئەنجیلە ) سەر بە شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سەر سنووری ( شابەدین ) کەوتە بەر ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری ئیران و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە بەبێ هیچ هۆشدارییەکی پێشوەختە لەلایەن هێزەکانی سنووری ڕژیمی ئیران تەقەی لێکراوە.
شایانی باسە تەرمەکەی بۆ ناوەندێکی پزیشکی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.
ف.ن


