بۆکان؛ دەستبەسەر کردنی کەریم قادرپوور ، باوکی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان کەریم قادرپوور، باوکی ( ئاوات قادرپوور) کە لە خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران شەهید کرا بوو ، ڕۆژی چووار شەممە ٢٨ جۆزەردان ٢٧٢٥ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر کرا.

لە دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ ، هێشتا هیچ زانیارییەک لە شوینی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.

کەریم قادرپوور کەسایەتییەکی ناسراوی پیشەی یاسایی بۆکان بوو و چەندین جار داوای دادپەروەری بۆ کوڕە شەهیدەکەی کردبوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *