ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوەی لە لایەن ئەمجەد ئەمینی باوکی نەمر (ژینا ئەمینی) لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی، بڵاوکراوەتەوە، ٢٤ بەفرانبار ی ٢٧٢٤ کوردی ڕاگەتەندراوێک بۆ بەرگری کردن لە تۆمەتی پێکەوەلکێنراو (بڵاوکردنەوەی دڕۆ) لە لایەن لقی یەکی ی لێپرسینەوە ی ڕژیم لە شاری سەقەز پێ گەیشتووە و پاش ئامدە بوون لە لقی ناولێبراو، دۆسیەیەکی نوێیان بە تۆمەتی (چالاکی دژ بە ڕژیم)بۆ تۆمار بۆ دەرکردووە.
شایەنی باسە نارەزایەتی دەر بڕین دژی پشتڕاست کردنەوەی حوکمی پەخشان عەزیزی و وریشە مۆرادی لە لایەن ئەمجەد ئەمینی بووەتە هۆی بانگهێشتی دووپاتەی ئەم شارومەندە بۆ دەسەڵاتی دادوەری ئیران.
ف.ن


