مانگرتنی بنەماڵەی کرێکارانئ وەدەرنراوی ئەرخەوان گوستەری ئیلام

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk, لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو تاقمێک لە هێزەکانی کومپانیای ئەرخەوان گوستەری ئیلام وەدەرنراون و لەم چەندد ڕۆژەشدا بنەماڵەی ئەم کرێکارە وەدەرنراوانە لەبەردەم کومپانیا لە هەوای سارد لە گەڵ
منداڵەکانیان مانیان گرتووە کە تا ئێستە کەسێک وڵامدەریان نەبووە وهیچ مووچەیەکیان پێ نەدراوە و گرێبەستەکانیان پووچەڵ کراوەتەوە.

لەچەندد مانگئ ڕابردوو کومپانیای پیترۆکیمیایی ئیلامیش هێزەکانی خۆی وەدەرنا کە خۆکوژی چەندد کرێکاری لێکەوتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *