خوێندکارێکی کورد لە زاهدان دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست گەیشتووە، لەم ماوەی هەفتەیەی دواییدا، خوێندکارێکی کورد بە ناسنامەی ناسح تەهازادە خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە شاری زاهدان دەستبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە، سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو هەفتە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم  هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *