هاوڵاتییەک لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵک لە کامێران بە سەختی بریندار بوو

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سەهەند پیرمۆغانی کوڕی سەردار خەڵکی گوندی “الک” سەر بە شاری کامێران لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێک لە سەڕی بە سەختی بریندار بوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو هاووڵاتییە بە هۆی لێدانی زەبری ئامێری باتووم لە سەری لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکان بە سەختی بریندار بوو و بە هۆی سەختی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان کرا.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *