ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی ژینگەوانی کرماشانی پشتڕاست کردۆتەوە. برومەند نەجەفی پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی ڕاوچییەکی نەیاسایی لەلایەن لقی 3ی دادگای تاوانەکانی یەکی حکوومەتی ئێران لە کرماشان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.
فەرماندەیی یەکەی پاراستنی ژینگە لەم بارەوە ڕایگەیاندوە، سەرەڕای بەدواداچوونی دادوەری و هەوڵەکانی پارێزەران لە کەیسی برومەند نەجەفی، لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە بڕیاری ئەو ژینگەوانە پشتڕاستکراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، کە لە ڕێکەوتی 14ی گەلاوێژی 2720 دا کارمەندێکی یەکەی پاراستنی ژینگە چوار ڕاوچی نەیاسایی بینی کە چوونەتە ناوچەی پارێزراوی بیستۆن و هەوڵی ڕاوکردنیان داون، ناوبێاو پاسگایێکی ژینگەیی ناوچەکە لەسەر ئەم مژارە ئاگادار ئەکات.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و لە کاتی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ژینگە و ڕاوچییەکان، سەرپێچیکارێک ژینگەیی بە گولەیی ژینگەوان نەجەفی بریندار دەکرێت و دواتر گیانی لەدەس ئەدات.
ع.س


