KMMK:
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ئەمساڵ، کچێکی مێرمنداڵ بە ناونیشانی ئارنیکا جیهانبین ١٥ ساڵ تەمەن و کوڕی ئارمان خەڵکی سنە، بە هەوڵ دان لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا کاتی بڵاەکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم مێرمنداڵە نەزانراوە.
کێشەی ئابووری و لێکەوتە ڕۆحی و دەروونییەکانی، داسەپاندنی کەلتووری، پرسی سیاسی و گوشاری کۆمەڵایەتی، کۆمەڵێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکان لە ئێران و بە تایبەت لە کوردستان دێنە هەژمار.
ق.ش


