بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ٢٥٠ پارێزەر لە تورکیا جارێکی دیکە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لە گەل عەبدوڵا ئوجالان رێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دورگەی ئیمڕاڵی سبەینێ سەردانی دادگای کۆماری بۆرسا لە تورکیا بکەن و داواکارییەک بۆ بینینی ئۆجالان ئاراستەی دادگاکە دەکەن.
پلاتفۆرمی مافناسانی ئازادیخواز، لە بارەگای کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئیستانبول، لەبارەی سەردانیکردنی دادگای کۆماری بۆرسا، بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی بینینی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، پارێزەر ڕازییە تورگوت، ڕایگەیاند: “٢٥٠ پارێزەر ئامادەن بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن، سبەینێش دەچینە دادگای کۆماریی بۆرسا و داواکارییەک بۆ بینینی ئۆجالان پێشکەش دەکەین، چونکە گۆشەگیری لەسەر زیندانیانی ئیمرالی ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر دەکرێت”.
جێگای ئاماژەیە کە پارێزەرەکانی ئۆجالان لە ٢٧ی تەموزی ٢٠١١ و شاندی ئیمرالی لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ و بنەماڵەکەشی لە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٦ەوە چاویان بە ئۆجەلان نەکەوتووە، لە ئێستادا لە زیندانی ئیمراڵی هیچ هەواڵێک لە بارەی تەندروستی عەبدلا ئۆجالان و ٣ زیندانیی تر بە ناوەکانی عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حەمیلییە یڵدرم نازانرێت”.
ڕازییە تورگوت، وتیشی:”لەبەر باری نائاسایی، هەموو مافێکی پەیوەندی و بینین بە ئۆجالان ڕگیراوە، لە هیچ دەستوور و بڕیارنامەیەکدا نییە، زیندانیکراو نەتوانێت لەگەڵ پارێزەر یان بنەماڵەکەی کۆببێتەوە، بۆیە ڕێگا نەدان بە بینی ئۆجالان، نە دەستوورییە و نە یاساییە”.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، پارێزەر ئەرجان کانار ڕایگەیاند:”لە جیهاندا ٢ کەس زۆرترین سیاسەتی گۆشەگیرکردنیان بەرامبەر پەیڕەوکراوە و ئەو کەسەش یەکیان ماندێلا و ئەوی تریشیان ئۆجەلانە، ئەو گۆشەگیرییە لەسەر ئۆجەلانە تاوانی مرۆڤایەتییە و لە دژی دەستووریشە، پێشێلکردنی خاڵەکانی دووەم و سێیەمی یاسای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاشە، چونکە لەو خاڵانەدا بە ڕوونی هاتووە، کە گۆشەگیریی درێژخان ڕێڕەوێکە بەرەو مردن، لەبەرئەوەش دەبێت بە خێرایی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان و هاوڕێکانی هەڵبگیرێن”.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
بببب