مردنی دوو کاسبکاری کورد بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی”نەژاد محەممەدی” لەنەخۆشخانەیەک لەشاری سنە کەنێزیک بە۳مانگ پێشتر لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتەقەی ڕاستەوخۆ بریندار کرابوو گیانی خۆی لەدەست دا.

ناوبراو خەڵکی گوندی”کلیە”ی سەربە شاری بانەیە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەبەهۆی بەرکەوتنی چوار فیشەک لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئەو ناوچەیەوە بیندارکرابوو بەهۆی گرانی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

لەهەواڵێکی دیکەدا ، کاسبکارێکی دیکەی کوردی مەهابادی بەناونیشانی “عەبدوڵا زاوشی” لە ڕێگەی ناوبەری قەزوین ـــ تاران بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئینتزامییەکان بریندار و گیانی خۆی لەدەستدا.

جێگەی باسە کە هەڵسوکەوت و ئاکاری لەم چەشنە لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕۆژانە دەبینرێ بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێکی یاسایی لەخۆگرتبێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان