بە پێ هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی شەممە ۲۰ خەزەڵوەری ئەمساڵ وێنەیەک لە خۆکوژی کچێکی ۱۶ ساڵ تەمەن لە ڕاگەیەندنەکان ئێران بڵاو بوەتەوە.
بە پێ هەواڵە بڵاو کراوەکان: ئەم منداڵە ۱۶ ساڵە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکارهکهی (خواستگار) لە ماڵ چووەتە دەر و چووەتە دوکان باوکی، بە چەکیی باوکی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەمەڕ هۆکاری ئەو ڕووداوە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە؛ بەڵام ئەوەی کە لەم خۆکوژیە بەرچاو ئەکەوێت، بەشوودانی زۆرە لەی کچێکی منداڵ بە ۱۶ ساڵ تەمەنەوەیە.
بە پێ یاسای مەدەنی ئێران مارەبڕینی پێش باڵغ بوون قەدەغە کراوە و تەمەنی بەشودانی کچ ۱۳ ساڵ و بۆ کوڕ ۱۵ ساڵ بڕیار دراوە.
لە هەموو شوێنەکانی یاسای ئێران به ناوی ژیانی هاوبهش، ڕێگە دراوە بۆ دەستدرێژی وبەشوودانی منداڵانی خوار ۱۸ ساڵ تەمەن.
بە پێی یاسا بەشوودانی منداڵان لە تەمەنی منداڵیدا بێ کێشەیە و ڕێگە پێدراوە و بۆ ئەو ئەرکەی کە ئەکەوێتە سەر شانی ئەگەر ئەنجام نەدرێت بە پێی خاڵی ۱۱۰۸ یاسای مەدەنی سزا ئەدرێت.
لەم خاڵی یاسای مەدەنیدا هاتووە؛ هەرکات ژن بێ بەرگری ڕەوایەتی ئەرکەکانی هاوژینی خۆی بە جێ نەهێنێت لە نەفەقە (پێداویستی ژیان وەکو: ماڵ، شت و مهکی ناو ماڵ، خواردن، جل و بەرگ، دەرمان و چارهسهری نهخۆشی) بێ بەش ئەکرێت.
بوونی ئەو جۆرە یاسایانەنە خۆی بووەتە هۆی هەڵگیرسانی کێشەی کۆمەڵایەتی و ڕێگایان بۆ ئاوەڵا ئەکات و هەر وەها بوەتە هۆی ئەوەی کە تاک ژیانی ئازادی لی زەوت بکرێت و سەربەست نەبێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان