بەپێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ لە دوو رۆژی رابردودا هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاسگەی (قازانجلی) سەر بە شاری کرماشان دەستیان داوەتە دەست بە سەر کردن و پشکنینی موبایلی هاووڵاتیانی کورد.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ئەم هێزانە بە بیانوی هەبونی وێنەی کەسایەتیە سیاسیەکانی کورد دەستیان داوەتە ئەم کارەو رایان گەیاندووە هەر موبایلێک وێنەی کەسایەتی سیاسی تێدا بێت خاوەنی موبایلەکە دەست بە سەر دەکرێت لە کاتێک دا کە ئەم پاسگەیە تایبەتە بە هێزەکانی هاتوچۆ.
سەرچاوەیەکی تر رایگەیاندووە کە؛ لە شارەکانی سەلاسی باوە جانی و جوانڕۆ هێزەکانی هاتوچۆ زەختیان خراوەتەسەر کە دەبێت موبایلی کەسانی نزیکی خۆیان بشکێنن و راپۆرتی بدەنە هێزە ئەمنیەکان، هاوکات فەرمانبەرێکی دادگای جوانڕۆ رایگەیاندووە، کە نوسراوەیەکیان پێ واژوو کردوون سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ ناوندی بەرگری بۆ بەرەنگار بونەوەی شەڕی مەجازی دژبەرانی نیزام و دژە شۆڕش پێپان راگەیاندوون کە وێنەی سەرکردەکان و ئاڵای لایەنە کوردیەکان لەو بابەتانەن کە دەبێت رابگەیەندرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان