بە پێی ڕاپورتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی دوشەممە ۱٥ی خەزەڵوەر ئەمساڵ، وریا دڵ ئەنگیز چالاکی ژینگە پارێزی مەریوانی بە دانانی بارمتەی ۴۰ ملێون تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.ئ
ئەمچالاکە مەدەنییە ۲۲ی رەزبەر بە بۆنەی تێک چوونی باری تەندروستی به هۆی مانگرتن له خواردن، لە دەزگای زانیاری (ئیدارهی ئیتلاعاتی) شاری مەریوان بۆ نەخۆشخانەی (بو عەلی سینای) ئهو شاره دەبرێت و پاش یەک کاتژمێر بۆ گرتوخانەکه دەگەڕێندرێتەوە.
وریا دڵ ئەنگیز بە هۆی کۆبونەوەکانی مانگی رابردو کە بە بۆنەی رفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رێک خرابوون ٤ی رەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری مەریوان دەست بەسەر دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان