بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دادوەری دادگایەکی تورکیا سزای ١٠ ساڵ زیندانی بە سەر سەلما ئیرماک، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلانی شاری جولەمێرگدا سەپاند.
ناوەندی رۆژنیوز لەم بارەوە نووسیویەتی کە لە دانیشتنی دادگای سزای قورسی تورکیا لە ئامەدی باکووری کوردستان، دادوەری تورک بڕیاری دا سزای ١٠ ساڵ زیندان بە سەر سەلما ئیرماکدا بسەپێندرێت.
دادگای تورکیا ئەو سزایەی بە تۆمەتی ئەندامبوونی ئەو پەرلەمانتارە لە رێکخستنی قەدەغە و پروپاگەندە بۆ ڕێکخستنی قەدەغە بەسەر ناوبراودا سەپاندووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان