بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئازەر ئیسمائیلی بەرپرسی بابەتەکانی پشتیوانییە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی خومەینی لەپێوەندی لەگەڵ منداڵانی تووش بوو بە (سوء تغذیە)وە کوتی کە ۱۲۰ هەزار منداڵی خوار ۶ ساڵ گیرۆدەی بهد خۆراک لەئێراندا بوونی هەیە. ناوچە هەژار وبێ بێبەرییەکان کەزۆرتر ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەلووچستان و… لەخۆ دەگرێ زۆرترینی ئەم ئامارە پێک دێنن.
ناوبراوی دەری بڕیووە: “۱۲۰ هەزار منداڵی خوار ۶ ساڵ تەمەن گیرۆدەی سوء تغذیەن لە جوگرافیای سیاسی ئێران و ۲۵۰۰ منداڵی لەپارێزگای (کهگیلویە و بویراحمد) دۆزراونەتەوە که لەتووشبوانن.”
ئەمە لەحاڵێکدایە کەزۆرترین سەرچاوە حکوومییەکان بەپێچەوانەی گەشە وپێگەیشتنی ئەم ناوچانە، لەڕێی کۆنتڕۆڵی هەرچی زێدەتر دەکرێ لەمەڕ بابەتە بەناو ئەمنییەکان.
سەرەڕای توانای هەرە زۆر لەبواری ئیش وکار ودامەزراندن، کەلتوور وخوێندنی ئەم کەسانە، مەخەبن هیچ دەسپێشخەرییەک لەهەمبەر باشترکردنی دۆخی ئەمانە جێبەجێ ناکرێ.
جێگەی باسە کەناوبراو ڕایگەیاندووە، کە «لەهەمووجوگرافیای سیاسی ئێراندا نێزیک بە ۲۱ هەزار قوتابی کچ وکوڕ دەستیان لەخوێندن هەڵگرتووە».
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان