بەهۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی کورد پێیەکی خۆی لەدەست دا

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی ڕابردوو ۶ی خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی «سلێمان مەحموودی» ۴۶ ساڵ تەمەن کوڕی حەمزە خەڵکی گوندی «نیوەژن»ی سەردەشت ودانیشتووی پیرانشار لەدەورووبەری سنووری تەمەرچینی پیرانشار، بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مینێکدا پێیەکی خۆی لەدەستدا.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی هەرێمی، ناوبراو خێزاندار و ۴ منداڵی هەیە ولەم ڕووداوەدا ماسۆلکەی پێی چەپی پەرش وبڵاو ڕوومەتیشی تەواو شین هەڵگڕاو وهەروەها دوو قامکی دەستی ڕاستی پەڕیووە.

جێگەی باسە، زۆربەی ناوچە سنوورییەکانی ناوبەری باشوور وڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەردەمی شەڕی ئێران وعێراق مین ڕێژکراوە وهەموو ساڵێک قوربانی زۆری لێدەکەوێتەوە وسیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بۆپتر ئەمنی کردنی ئەم ناوچانە بەردەوامە لەبەرهەم هێنان وکەڵک وەرگرتن لە مینی دژە تاک.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: