هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران دەیان هاوڵاتیان لە ورمێ دەست بە سەر کردووە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوایی ئەوەی کە خەڵکی شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی دەستدرێژیکردنە سەر کچەخوێندکارێکی تەمەن ١٢ ساڵ ناڕەزاییان دەربڕی، کۆماری ئیسلامی ئێران دەیان کەس لەو خەڵکە نارازیەی دەستگیر کردوە.
نیوەشەوی دوو ڕۆژ پێش ئێستا سەدان هاوڵاتی و چالاکوانی شاری ورمێ لە گەڕەکێکی کوردنشینی شاری ورمێ بەناوی (ئیسلام ئاباد)، لەبەردەم خوێندگای ڕێگای شوهەدا گردبوونەوە ناڕەزاییان پیشان دا بەرامبەر بەو تاوانەی کە کارگوزاری خوێندنگاکە بەرامبەر بە کچەخوێندکارێک ئەنجامی دابوو.
بەپێی هەواڵی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان ئەمیرتالیب میرنە، نادر نەوجەوان جوهەنی، شەفیق نەوجەوان جوهەنی، عوسمان خزری و کوڕێکی چەند کەسێکن لەو دەستگیرکراوانە کە ناسنامەیان ئاشكرا کراوە.
ناسنامەی دەستگیرکراوەکانی دیکە هێشتا ئاشکرا نەبووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان