ماوەی ٤۰ ڕۆژە چارەنوسی هاووڵاتێکی شاری کامێران نادیارە 

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە دوایین ڕۆژەکانی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی هاووڵاتێکی شاری کامێران لە ڕێگای تەلەفونەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی کامێران دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتەکە لەدوای خۆ ڕادەستکردنەوەی «وەهاب مەرزە» خەڵکی گوندی ( هەنێــــمن) سەربەشاری کامێران  لە لایەن ئیتلاعاتەوە ڕاپێچی ژوری لێکوڵینەوە دەکرێت و هێشتاش لە گرتوخانەی ئەو ناوەندەدایە.

وێڕای ئەوەی ڕێگری کراوە لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکه‌ی تاوەکو چاویان بە ڕۆڵەکەیان بکەوێت، زانیارێیک لە دەستدا نییە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان