بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ دووشەممە ۲٤ی رەزبەر بڕێک لە یاریدەرانی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە بەرانبەر ئاێیم مەقامیەتی شاری ورمێ بۆ یەکلا بوونەوەی بردنە سەر ئیشی مامۆستایان ویاریدەرانی نەهێشتنی نەخوێندەواری کۆ بوونەوەو نارەزایەتییان دەربڕی.
پێک هێنەرانی کۆبونەوەکە لە درووشمە نوسراوەکانیاندا بە ناوەرۆکی «ئێمە یاریدەرانی نەهێشتنی نەخوێندەواری کە تەبسەرەی ۱۰ی مادەی ۱۷ دەمانگرێتەوە خوازیاری بەڕێوە چوونی یاساین.»
۱۱ی رەزبەری ئەمساڵ، پارلهمانی شۆرای ئیسلامی ئێران، بە چاکسازی تەبسەرەی ۱۰ی مادەی ۱۷ یاسای مافی هەڵبژاردنی دامەزراوانی مامۆستایی مافی وانەوتنەوە ویاریدەرانی نەهێشتنی نەخوێندەواری، حکومەتی بە بەرپرسی بەڕێوە بردنی ئەو یاسایە و دامەزراندنیان داناوە.
بە وتەی نوێنەری دانراوی پارلمانی ئێران لە ورمێ بەخشنامەکانی پەیوەندی دار بە بردنە سەرئیشی مامۆستایان ویاریدەرانی نەهێشتنی نەخوێندەواری تاکوو ئێستا نەگەیشتووەتە دەستیان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان