پەڕلەمانی بریتانیا لەدانیشتنێکی تایبەت دەستیدایە لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤ وڕەوتە پێشێلکارییەکانی لەئێراندا

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەپشتبەستن بە ماڵپەڕی بی.بی.سی، پەڕلەمانی بریتانیا لەدانیشتنێکی تایبەت دەستیداوەتە لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤ وڕەوتە پێشێلکارییەکانی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لەم پێوەندییەدا چەندد نوێنەری پەڕلەمانی ئەم وڵاتە ڕەوتی تۆمەت هەڵواسین لەم وڵاتەیان شرۆڤە کردو کوتویانە کەئێرانە بەگەڵاڵەکردنی تۆمەتی هەوڵدان بۆتێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ هەواڵنێرانی ناوخۆ ودەرەوەی ئێران دۆسیەی قەزایی دەپێچنەوە.

لەم دانیشتنەدا ڕەخنە گیراوە لە دژکردەوەی بەرپرسانی ئێران کەبەردەوام تۆمەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ بەرپەرچ دەدەنەوە ودەڵێن: پرسە مافی مرۆییەکان بیانووی دوڵەتانی ڕۆژئاوایین بۆهێنانە ئارای گوشاری سیاسی بۆسەر ئێران.

لەدرێژەدا هەڵبژاردنەکانی ئێران کەوتە بەرباس، بەکوتەی ئەوان، لەپێراندا هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێ وهەر ئەمەیش دەبێتە هۆی هەندێکی دیکە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ئێرەیی بەئێران ببەن، بەڵام دەبێ جەخت بکرێتەوە کەهەڵبژاردن تەنیا توخمێکی دیمۆکڕاسی کارایە. ،قاقەزەکانی دەنگدان بەبێ هەبوونی ڕۆژنامەی ئازاد بەواتای دیمۆکڕاسی نیین.

لەئێراندا پێگەیەنەرەکان(رسانە) ئاستەنگی زۆریان لەسەرە وزۆرجا ڕۆژنامەکان دادەخرێن و ڕۆژنامەوانانیش دەسبەسەر دەکرێن.لەدواین هەڵسەنگاندنی هەواڵنێرانی بێ سنوور لەهەمبەر ئازادی ڕاگەیاندن لە جیهان، ئێران لەناوبەر ۱۸۰وڵات پێگەی ۱۶۵ی بۆخۆی تەرخان کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان