پاش تێپەڕبوونی ۱۹ ساڵ لە پیلانی نێودەوڵەتی / دەسبەسەر کردنی عەبدوڵا ئۆجەلان

لە ۹ی ئۆکتۆبری ۱۹ ساڵ پێشدا ، عەبدۆڵا ئۆجەلان سیاسەتمەداری بەناوبانگی کورد لە پلانێکی هاوبەشی چەند وڵاتێکدا دەسبەسەر و ڕادەستی دەسەڵاتی تورکیا کرایەوە . لە ۹ی ئۆکتۆبری ساڵی ۱۹۹۸ لە کاتێکدا کە پارتی کرێکارانی کوردستان ، بۆ جاری سێوم ئاگربەستی ڕاگەیاند بوو ، لە نێوان تورکیا و سوریەدا بە هۆی ماننەوەی ئۆجەلان لە سوریەدا گرژی و ئاڵۆزی هاتە ئاراوە .
تورکیا بە پشتیوانی هاووپەیمانانی لە ناتو و ئیسرایل هێزەکانی خۆی لە سنووری سوریا بە جێکرد .
عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ بەرگری کردن لە داگرسانی شەڕێکی خوێناوی لە ناوچەکەدا ، سوریای بەجێهێشت و بەرەو یونانیا ڕێکەوت. پاشان دەرکەوت کە یونان بەشێک بوە لە پلانی دەسبەسەری عەبدۆڵا ئۆجەلان . یونانیا مافی پەنابەری ئۆجەلانی ڕەت کردەوە . ئۆجەلان پاشان چویە ڕوسیا و سەرەڕای ڕەزامەنی زۆربەی ئەندامانی مەجلیسی “دوما”ی ڕووسیا بۆ مانەوەی ئۆجەلان لەو وڵاتەدا مخابن بەرپرسانی ئەو وڵاتە دژایەتی مافی مانەوەی ئۆجەلانیان کرد .

ئۆجەلان لە ڕووی ناچاریەوە ڕووی کردە ئیتالیا کە بە هۆی زەخت و گوشاری پارتە ڕاسگەراکان و گوشاری ئامریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی تورکیا لە ناتۆدا ئیتالا دۆسیە ئۆجەلان بۆ مانەوە لەو وڵاتەدا پەسەند نەکرد .
لە کۆتایدا ئۆجەلان لە ڕۆژی ۱٦ی ژانویەی ۱۹۹۹ ئیتالیا بە جێهێشت و پاش مانگێک لە ڕێکەوتی ۱٥ فوریەی ۱۹۹۹ لە لایەن گرووپێکی تایبەت لە وڵاتی کنیا ڕفێندرا و ڕەوانەی تورکیا کرا .
گەلی کورد لە هەموو جیهان و کوردستاندا دژی دەسبەسەر کردنی ڕێبەری گەلی کورد ناڕەزاییان پیشاندا .

پاش تێپەڕ بوونی ۱۹ ساڵ لە دەسبەسەر کردنی ناوبراو هەتا ئێستایش ئۆجەلان لە ژووری تاکەکەسیدایە و زۆرترین ناعەدالەتی لە سەری بەڕێوە دەچێت ، ئەمە لە کاتێکدایە کە نەتەوە یەکگرتوەکان ، یەکێتی ئورووپا و هەموو ناوەندگەلی دێمۆکراسی و مافی مرۆقی جێهان ئەم کردەوەی دەوڵەتی تورک دەبینن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە کۆمەڵگای کوردستان ، کۆمەڵگای جیهانی ، نەتەوە یەکگرتوەکان ، یەکێتی ئورووپا ، وڵاتان و هەموو سازمانگەلی چالاک لە بواری دێمۆکراسیدا ، مافی مرۆڤ و مافی نەتەوەکان داوادەکات ، بە مەبەستی کۆتایی هێنان بەم کردەوە دژە مرۆییەی دەوڵەتی تورکیا بوەستنەوە و بۆ ئازادکردنی عەبدۆڵا ئۆجەلان و لەناوبردنی ستەم و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا لە باکوری کوردستان هەوڵ و تێکۆشان بکەن .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان