سیروان ڕەحیمی چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری دێولان بێ سەروشوێن کراوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕوژی چوارشەمە ۲۹ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی هێزەئەمنییەتیەکانی ئیتلاعات لە شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە هاووڵاتی کورد” سیروان ڕحیمی” چالاکی ژینگەپارێزی شاری دێولان دەستبەسەر دەکەن .

تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە چارەنوسی ناوبراو و نادیارە و ئیتلاعات هیچ زانیارێیکی لە سەر شوێن و تۆمەتی وەپاڵ دراوی سیروان ڕەحیمی بە بنەماڵەکەیان ڕانەگەیاندوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان