دوورخستنەوەی زانایەکی ئایینی سوننە

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ ڕۆژ ۲۸ خەرمانان ساڵ ۱۳۹٦ هەتاوی سزای دوورخستنەوەی زانایی ئایینی سوننە “مامۆستا عەبدولعەزیز عەبدی” لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوە بواری جێبەجێ کردنەوە .

ئەم زانا پلە بەرزەی سوننە ساڵی ڕابردوو بە بڕیاری دادگای تایبەتی زانایانی ئایینی تەورێز بە شەش مانگ زیندان و ۲ساڵ دوور خستنەوە لە دەرەوەی شاری ورمێ سزا درا کە پاش تەواو بوونی ماوەی سزای زیندانەکەی لە ڕۆژی ۲۸ خەرمانان سزای دوورخستنەوەکی جێبەجێ کرا و ناوبراو بۆ شاری شنۆ دوور خرایەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ، ناوبراو نیزیک بە ٦۳ ساڵ تەمەنیەتی و ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی خۆی تەرخانی وانە گووتنەوەی زانستە ئیسلامیەکان بوە و پێش نوێژی و گوتاری پێشکەش کردوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان