گوندی قاڕنێ یەکێک لە دێهاتەکانی خاکی کوردستانە کە بە پێی دابەشکردنی واڵت لە ئێران دا، ئەم گوندە لە باری ئیدارییەوە سەر بە شاری نەغەدە و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەژمێردرێت. ڕێکەوتی ٢ی سێپتامبری ١٩٧٩ی زایینی )١١ی خرامانان ١٣٥٨ی هەتاوی(، ئەم گوندە کەوتە لە الیەن کاربەدەستانی رژێمی کۆماری ئیسالمی ئێرانەوە گەمارۆ درا و خەڵکی سیویل و بێ تاوانی دانیشتووی ئەم گوندە بە دەستی ناردراوانی حکومەتی ئێران کوژران.
کارەساتی دڵتەزێنی تونا کردنی کورد لە قاڕنێ تەنیا بە کوشتنی ئەوان کۆتایی پێ نەهات، بەڵکوو کاربەدەستانی حکومەتی پاش کردنی جەنایەتەکە، تەنانەت بەزەییان بە تەرمی قوربانییەکانیش دا نەهات و بە چەقۆ و کێرد، سەری گیانبەختکراوەکانیان لە لەشیان جیا کردنەوە. جیا لەم کردەوە وەحشیانەیە، بکوژانی ناسراوی ئەم کارەساتە لە ماوەی ٣٤ ساڵی ڕابردوو دا لە الیەن حکومەتی ناوەندی ئێرانەوە پاڵپشتی کراون و هیچکات بۆ دادگایێک بانگهێشت نەکراون تا لێپرسینەوەیان تەنیا بەشێک لە دڵی پڕ لە خەمی خزم و کەسی گیانبەختکراوەکان هێمن بکاتەوە.
نەتەوەی کورد کە پاش لە سەر کار البردنی حەمە رەزای پەهلەوی بە دڵێکی خۆشەوە دەیانڕواندە ئاسۆیێکی خۆشتر، بڕوایان نەدەکرد کە سیاسەتی کوردکوژی رژێمی پێشوو لە ڕژێمی تازە دا درێژە بدرێت بەاڵم مێژوو پێشانی دا کە ئەوان لە هەڵە دابوون و سەرکردایەتی ناوەندی واڵت هەمان سیاسەتی حکومەتی پێشووی لە بەرانبەر کوردەکان لە کار گرت.
تەنیا چەند مانگێک لە شۆڕشی نەتەوەکانی ئێران تێنەپەڕیبوو کە لە ناوچەکانۆ سۆما و برادۆست گوشار و دژایەتی کورد تا جێگایەک زەختی خستبوو سەر خەڵکی ئەم دەڤەرە، کە پتر لە ٣٠ گوندی ئەم ناوچەیە کوردی تێدا نەما. ئەم کۆچە زۆرە ملییە کە یەکێک لە هاوپۆلەکانی تواندنەوەی ڕەگەزی دەژمێردرێت لە ڕۆژنامەی “کیهان” کە لە ژێر دەستی رژێم دابوو، ڕەنگی داوە و لە بەرواری ٧ی ٤ی ١٩٧٩ی زایینی )١٨ی ١ی ١٣٥٨ی هەتاوی( باڵو بۆوە. ڕۆژنامەکانی چاپی ئێران هەرهەموویان شایەتی ئەم راستییەن کە خەڵکێکی زۆری کوردستان، بەردەوام بە شوێن ڕێگەیەکی ئاشتیخوازانە بۆ بەرگری لەم کردەوە وەحشیانەی حکومەتی ناوەندی بوون، بەاڵم مەخابن تەواوی هەوڵە مرۆڤایەتییەکان بە بێ ئامانج مانەوە، چون لە ڕاستیدا ئەم رژێمە بڕوای بە دانی مافە مرۆڤییەکانی نەتەوەی کورد نەبوو.
پاش ئەوە کە حکومەتی مەالیان ئامادە نەبوو لە نووسینی دەستووری واڵت دا، داواکارییەکانی نەتەوەی کورد لە بەر چاو بگرێت، هەر بۆیە کوردستان وەک تەنیا هێزی ئۆپۆزۆسیۆنی واڵت ئامادە نەبوو تا دەستووری بنەڕەتی بە فەرمی بناسێ. خومەینی کە بڕوای بە ڕێگە چارەی سیاسی بۆ سازان دەگەڵ کوردستان نەبوو، لە ڕێکەوتی ١٨ی ٨ی ١٩٧٩ی زایینی )٢٧ی ٥ی ١٣٥٨ی هەتاوی( فەرمانی “جهاد”ی دژ بە کوردستانی مافخواز دا و هێزەکانی سووپا ئەمری ئەوەیان پێ گەییشت تا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر دا بە تانک و تۆپ و چەکی قورس و سووکی خۆیان لە کوردستان دا ئامادە بن.
دەقی فەرمانی “جهاد”ی خومەینی لە ڕۆژنامەکانی “کیهان” و “اطالعات”ی هەمان ڕۆژ باڵو بۆوە. خومەینی لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ دا لە دانیشتنێکی کە دەگەڵ “مجلس خبرگان” لە شاری “قم”)قوم( پێک هات، لە پێوەندی دەگەڵ داواکارییەکانی نەتەوەی کورد گوتی: سنوورەکانیان ئازاد کرد، پێنووسەکانیان ئازاد کرد، گوتاریان ئازاد کرد، حیزبەکانیان ئازاد کرد، بە دڵخۆشی ئەوە کە ئەمانەش خەڵکێکن… ئەمانە خرابکارن، ئیتر دەگەڵ ئەم
کەسانە ناکرێ بە نەرمی هەڵسو کەوت بکرێ… ئەمانە کۆمەڵێک خەرابکارن، کۆمەڵێکی “فاسد”ن. ئێمە ناتوانین ڕێگە بدەین ئەمانە هەر کارێکی پێیان خۆش بێ بیکەن.
حکومەتی ئێران کە گوشار و زەختی زیاتر بۆ سەر نەتەوەی کوردی لە سەرووی کار و بەرنامەی خۆی دانابوو، بە پێی پەرتووکی “قارنا و انقالب” کە بەڵگەکانی فەرمی حکومەتی ئێران و ڕۆژنامەکانی ئەو کاتی لە خۆی گرتووە، ئەمە دەسەلمێنن کە “حاج عظیم معبودی” لە نامەیەک دا کە بۆ بەڕێزان “بهلول گلستان”، “عزیز بازدار” و ” خلیل خسروی” )کوردی ئەو دەڤەرە بوون( نووسی: پاش ساڵو تکام هەیە بۆ هاتو چۆی شار بە مەبەستی بە دەست هێنانی کەلو پەلی گوندی قاڕنێ، هەم خۆتان و براکانی دیکەی گوندی قاڕنێ، هاتو چۆ بکەن. هەر کەسێک کە بچووکترین ئازار بە ئێوە و براکانی دیکەی کورد بگەیێنێ، زوو خۆتان بە “انتظامات” یا خودی من بگەیێنن تا بە نێوی کەسانی دژی شۆڕش بیانگرین و بیاندەینە دەست بەرپرسانی دەوڵەت. بە کورتی هیچ نارەعەت و پەرۆش مەبن، ئێمە هەموومان براین.
دانیشتوانی گوندی قاڕنێ کە بە پێی سیاسەتی دژە کوردی رژێم بە ترس و خۆفەوە لە ماڵی هەمیشە کوردستانی خۆیان دا ژیانیان دەکرد، بە گەییشتنی نامەیەکی ئەوتۆ لە الیەن بەرپرسێکی فەرمی واڵتەوە بە ڕادەیەک هێمنی گەییشتن و بە دڵخۆشییەوە دەیانڕواندە داهاتووە. بەاڵم ئەوان نائاگا بوون کە ئەمە تەنیا داوێکی رژێمە و حکومەت بۆ فریودان و بەرگری لە ڕاکردنی دانیشتوانی ناوچە، نامەیەکی ئەوتۆی بۆیان ناردبوو.
ڕێکەوتی ٢ی سێپتامبری ١٩٧٩ی زایینی )١١ی ٦ی ١٣٥٨ی هەتاوی( نزیکەی کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ، کاتێک کە مناڵەکان لە بەر دەرکی ماڵی خۆیان گەمەیان دەکرد، ژنان سەرقاڵی کاری ماڵێ بوون و بەشێکیش لە پیاوان و گەنجان لە دەورووبەری گوند خەریکی ئاژەڵداری و کشت و کاڵ بوون، چەکدارانی رژێمی ئێران کە بە تانک، تۆپ و چەکی قورس و سووک و گەرم و سارد کۆک و پۆش بوون، هێرشیان بردە سەر گوندی قاڕنێ.
لە ڕاپۆرتێک دا کە لە بەرواری ٧ی ١٢ی ١٩٧٩ی زایینی لە ڕۆژنامەی “اطالعات” باڵو بۆوە، ئاماژەی بەوە کرد کە چەکدارانی رژێم تانک و تۆپ و چەکی سووک و… یان پێ بوو و ئاماژەی راستەوخۆی پێ کرابوو. کاتێک کە سەربازە ناردراوەکانی واڵتی ئێران بەو هەموو بواری چەک و شەڕەوە هێرشیان بردە سەر ئەم گوندە، مەال “محمد” کتێبی پیرۆزی قورئانی کە بایەخدارترین پەرتووکی موسوڵمانانە، بە دەستەوە گرت، بەرەو پیری بەرپرسانی ئەرتەش ڕۆیی و ئەوانی بە “کالم اللە” سوێند دادا تا بەرگری لە کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی قاڕنێ بکا. “جالدان”ی رژێم گوللەیەکیان بە سینگی ئەم پیرە پیاوە ئیماندارەوە نا و پاش کوشتنی، سەریان لە لەشی جیا کردەوە. ئەم کردەوە دڵتەزێنە لە ڕۆژنامەی “اطالعات”ی چاپی تاران)طهران( لە ڕۆژی ٧ی ١٢ی ١٩٧٩ی زایینی دا باڵو بۆوە.
بە پێی فیلمێکی دۆکیومێنتاری کە لەم پێوەندییەوە لە الیان هێژا کاک “بهداد بردبار” کەوتۆتە دەست، لەو کات دا نزیکەی ٨٠ بنەماڵە لە گوندی قاڕنێ ژیانیان دەکرد. ڕۆژنامەی “کیهان” چاپی تاران کە ڕۆژنامەی حکومەتی مەالیانە، لە ڕێکەوتی ٢٧ی ١١ی ١٩٧٩ی زایینی دا ڕاپۆرتێکی هەر لەم پێوەندییەوە بە چاپ گەیاند و ڕێژەی قوربانییەکانی قاڕنێی ٦٨ کەس ڕاگەیاند. بەرپرسانی هێزی چەکداری واڵت بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر لەم گوندە دا بە شوێن هەر گیانلەبەرێک گەڕان. مناڵی ساوا، ژنان و پیر و جحێڵیان کوشت. کاتێک کە کوشتار و فەرمانی پێگەییشتراویان بە ئەنجام گەیاند، تەرمی قوربانییە بێ تاوانەکانیان لەت و پەت کرد و هەموویانیان بردە دەرەوەی گوند و فڕێیان دان تا وا بزاندرێت کە لە شەڕ دا کوژراون. ڕۆژنامەی “اطالعات” چاپی تاران لە بەرواری ٧ی ١٢٧ ١٩٧٩ی زایینی
ڕاپۆرتێکی هەر لەم بارەیەوە بە چاپ گەیاند و ئاماژەی بەم شێوە دڕەندانەی بکوژان کرد کە چلۆن تەرمی قوربانییەکانیان لەت لەت کردبوو. صادق خلخالی” کە لە کەسانی سەرەکی ئێعدامی شۆڕشی بوو، لە پێوەندی بە کوشتاری قاڕنێ نامەیەکی بۆ خومەینی نارد و نووسی: کارەساتی دڵتەزێنی قاڕنێ دڵی هەر مرۆڤێک دەهەژێنێت. مەال مەحموودی مەستوورزادە کە بە قورئانەوە بەرەو پیری خەڵک ڕۆییشتبوو، بەکرێگیراوانی “معبودی” و “سرگرد نجفی” و “عزیز قادری” و مەال “حسنی” ئەوانیان کوشت و ٦٥ کەسیان بە شێوەیەکی قێزەوەن. گەر ”امام خمینی” بە دوادا چوونەوەی ئەم کردەوە دڵتەزێنە نەکات، ئەی کام بەرپرس بە دوای دا بچێ. بە ڕێزەوە: “صادق خلخالی
کوشتاری وەحشیانەی کوردەکان لە قاڕنێ وەها سەرنج و باسێکی گەرمی لە ڕاگەیاندنەکان دا بۆ الی خۆی ڕاکێشابوو کە نوێنەرێک بە ناوی ئاغای “مهدی بهادران” بە فەرمانی خومەینی و بڕیاری دەستنووسی “منتظری”، بۆ کوردستان و ئازەربایجان لە بەر لێکۆڵینەوەی ناوچەیی ناردرا کە لە ڕۆژنامەی “اطالعات”
ڕێکەوتی ١٧ی ٩ی ١٩٧٩ی زایینی ئاماژەی پێ کرا. “مهدی بهادران” کە لێکۆڵینەوەیەکی چڕی لە مەڕ کوشتاری قاڕنێ ئەنجام دا، بەڵگەکانی پێوەندیدار و ڕاپۆرتەکانی دەگەڵ دیمانە دەگەڵ خەڵکی ناوچە لە سەر کاسێت تۆمار کردبوو، پاش کۆتایی لێکۆڵینەوەی گرنگی خۆی، ڕاپۆرتێکی پێشکەشی خومەینی کرد کە لە ڕۆژنامەی “اطالعات” بەرواری ١٧ی ٩ی ١٩٧٩ی زایینی بە چاپ گەییشت. لە ڕاپۆرتەکە دا هاتبوو کە
بکوژانی خەڵکی قاڕنێ لە الیان بەرپرسانی ناسراوی حکومەتییەوە بە ناوەکانی “دکتر چمران”، “تیمسار ظهیر نژاد”، “سرهنگ شهبازیان”)فەرماندەی لەشکەری ٦٤ی ورمێ( و باقی فەرماندەکانی سووپا و “ژاندرمری” تا مالن پڕ چەک کرابوون. “مهدی بهادران” بە “خمینی” و “منتظری” ڕاگەیاند کە لێکۆڵینەوەیەکی بەرباڵوی کردووە و کاسێت و بەڵگەیەکی زۆری کۆ کردۆتەوە. شایەتەکان و بەڵگەکانی لیکۆڵینەوەی ئەوە دەسەلمێنن کە “معبودی” و “سرهنگ نجفی” هێزی “جوانمرد”)ترکە توندڕەوەکان(یان لە کوشتاری قاڕنێ دا سەرپەرەشتی کردبوو و لە کۆتاییش دا نووسیبووی کە پاڵپشتی “ظهیر نژاد” لە بکوژان و تاوانباران، دەرفەتی بۆ قۆڵبەست کردن و مەحاکمەی جەنایەتکاران نەهێشتووە. ڕاپۆرتی بەرباس لە الیان بەڕێز “بهادران”ەوە لە بەرواری ١٥ی ٩ی ١٩٧٩ی زایینی دا درا بە “خمینی” و دوو ڕۆژ دوایە لە ڕۆژنامەی “اطالعات” دا بە چاپ گەییشت.
لە ڕاپۆرتێکی دیکە دا کە لە مەڕ خزم و کەسی قوربانییەکان دا پێک هاتبوو، خاڵی گرنگی تێدایە کە لە ڕۆژنامەی “اطالعات” بەرواری ٧ی ١٢٧ ١٩٧٩ی زایینی دا بە چاپ گەییشت. کەسێک بە ناوی حەمزە گێڕایەوە کە تەواوی دەوروو بەری گوندییان بە تانک و تۆپ گەمارۆ دابوو. پاسدارەکان نزیکەی کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ هێرشیان بردە سەر خەڵکی گوند و دەستیان بە هەر کەس ڕاگەییشت، کوشتیان و سەریان بڕی. ژنێک کە مناڵەکانی ١٥ و ١٨ ساڵ تەمەنی خۆی لە کوشتاری قاڕنێ دا لە دەست دابوو گوتی کە بکوژەکان بزەییان بە کەس دانەهاتەوە، ئەم هەموو بێ ڕەحمییەمان لە هیچ کوێ نەبیستبوو. ئەوانەی ]خەڵکی قاڕنێ[ کە ئێستا زیندوون، لەو کاتە دا یان لە ماڵ نەبوون و یا ئەوە کە توانیبوویان خۆیان بشارنەوە.
کەسێکی دیکە بە ناوی سەید ئەحمەد کە خۆی ٩ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە دەست دابوو، گێڕایەوە کە هەندێکیان بە چەک کوشتن. هەندێکیان بە چەقۆ و کێرد سەر بڕین و هەندێکیشیان، بە تایبەتی مناڵەکانیان لە ژێر پێالقە و پێاڵوە عەسکەرییەکانیان دا قڕ کرد. کاتێک سەید ئەحمەد لە شار را گەرابۆوە بۆ قاڕنێ، جەهەننەمی لە بەر چاوان بینیبوو، ئەمە دوایین ڕستەی ئەو بوو کە بۆ ڕۆژنامەوانەکانی گێڕاوە.
ئێستا لە ڕەگەزکوژی کوردەکان لە گوندی قاڕنێ ٣٦ ساڵ تێپەڕیوە. حاکمانی شۆڕشی تا ئێستاش بایەخیان بە ڕاپۆرتەکانی خۆیان و چاپ کراو لە ڕۆژنامەکانی سەر بە خۆشیان نەداوە. بکەران و بکوژانی قاڕنێ زۆرینەیان زیندوون و خاوەن پلە و پۆستی بەرزن لە ئێرانی ئێستا دا. هەموو بەڵگەکانی بەر دەستیش و گێڕانەوەی دیتنی باقی قاڕنێیییەکان بەڵگەن بۆ ئەوە کە ئەم کوشتارە سیاسییە لە الیان خودی حکومەتەوە ئەنجام دراوە. بەرنامەیەک کە بۆ مەبەستی تونا کردنی گروپێکی ئەتنیکی دیاریکراو داڕێژرابوو، ئەنجام درا و بەڕێوە چوو. پیالنێک کە بە پاڵپشتی زۆرینەی کەسانی ناسراوی حکومەتی چێ کرا و بەڕێوە چوو.
ڕووداوێکی کە ئێمە ئەمڕۆکە بە ناوی ژێنۆساید دەیناسین. پرسیار لێرە دا ئەمەیە کە لە جیهانی بە ناو شارستانی ئەمڕۆ دا، چلۆن دەکرێ لەوە تێبگەین کە نەتەوەیەک لە الیان بەرپرسانی حکومەتەوە گیانیان لە مەترسی کوشتاری لە پێش داڕێژراو دەکەوێ، کوشتاریان ئەنجام بدرێ، بەاڵم نە تەنیا تا ئێستا ئەم ژێنۆسایدە کە هیچ واڵتێک دا بە فەرمی نەناسراوە، بەڵکوو هیچ ڕاگەیاندنێکی جیهانیش هیچ باسێکیان لە سەر ناکا
تێبینی
(ئەم بابەتە لە سی و چوارەمین ساڵیادی قڕکردنی هاووڵاتیانی گوندی قاڕنێ سەر بە شارستانی نەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نوسراوە و لە چەندین شوێنیتریش بڵاو کراوەتەوە لێرەش بەئیزنی نوسەری بابەتەکە کاک سەعید سەنەندجی نوسەری ئەم بابەتە لە سی و هەشتەمین ساڵیادی ئەو تاوانە دژە مرۆییەدا بڵاوی دەکەینەوە)


