کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنجی کورد خەڵکی “ماکۆ”لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنجی کورد خەڵکی “ماکۆ”لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان شەوی ڕابردوو ۲۹ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی گەنج لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەسنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.

” وەحید دەولەتخواە جنکانلوو “ی ۱۷ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی “یارمق” سەربەشاری ماکۆ کەلەهێڵی سنووری سەرقاڵی کۆڵبەری بووە وبەپێی هەواڵەکە شەوی ڕابردوو لەلایەۆ هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتە بەرتەقەی ڕاستەوخۆو ،ئەوڕۆ ۳۰ی گەلاوێژ گیانی لەدەست داوە.

جێگەی باسە کەهێزە چەکدارەکانی حکوومەت،لەسەرداوا ولێدوانی ئەم دوایانەی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران(آتش بەاختیار) هەڵسوکەوت دەکەن وبەشێوەی ئەنقەست کۆڵبەر وکاسبکارانی سنوور وناوشارەکان دەدەنە بەر دەسڕێژ ودەکوژن. وبەپێی ئامارە بەردەستەکان لەسەرەتای ساڵی۲۰۱۷وە تابەئێستە ۱۵ کوژراو و۲۷کەس بریندار دەرەنجامی کوشتوبڕی ئەم کەسانەوەیە لەلایەن دەوڵەتی ئێران وهێزە گرێدراوەکانیەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان