بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانى شاخه‌کانى ده‌وروبه‌رى گوندى ده‌ره‌توێى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه لە باشووری کردستان ده‌کات . قایمقامى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت: به هه‌ر بیانوویه‌ک بووه ناکرێت تۆپبارانى ناوچه سنووریه‌کان بکرێت، چونکه ئه‌وه لادانه له‌یاساى نێوده‌وڵه‌تى.
دوێنێ حکومەتی ئێران، ناوچه شاخاویه‌کانى گوندى ده‌ره‌توێى سەر بەپارێزگای هەڵەبجە و هاوسنوورى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان-ی تۆپباران کرد و زیانی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاند. ئەو تۆپبارانە زیانى گیانى نه‌بووه، به‌ڵام زیانی زۆری بە ژینگەی ئەو ناوچە گیاندوە.
مەنزەر عەلی، داواشی لە لایەنە په‌یوه‌ندیداره‌کانى هه‌ڵه‌بجه و هه‌رێمى کوردستان کرد، کە کار بۆ ڕاگرتنى ئه‌و تۆپبارانانه‌ى ئێران بکەن له‌ڕێگه‌ى کونسوڵخانه‌کان و گفتوگۆکردنەوە.
هێمن حه‌مه‌حسێن، قایمقامى هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌کاله‌ت به ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاندوە:”تائێستا ئاگادارى ڕوودانى ئه‌و تۆپبارانه نه‌بووین، چونکه هه‌ڵه‌بجه سنورێکى به‌رفراوانى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه بۆیه پاش ئاگاداریمان له‌م بابه‌ته ده‌ست به‌جێ لێکۆڵینه‌وه‌ى خۆمان ده‌که‌ین”.
قایمقامی هەڵەبجە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌هۆى ئه‌و تۆپبارانانه‌وه زیانى مادیى و ژینگه‌یى و گیانیش بەر ئەو ناوچە سنورییانە کەوتووە، بۆیه به هه‌ر بیانوویه‌ک بووه ناکرێت تۆپبارانى ناوچه سنووریه‌کان بکرێت، چونکه ئه‌وه لادانه له‌یاساى نێوده‌وڵه‌تى.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان