ژنێک لە کامێران خۆکوژی کردوە

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی ۲٤/٤/۱۳۹٦ ژنێک بە ناوی ویدا جەواهێری ناوی باوک عەبدوڵا جەواهیری خۆکوژی کردوە .
بە پێی هەواڵەکە ناوبراو بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوژی داوە و گیانی لە دەستدادوە . شاری کامێران یەکێک لە شارستانەکانی باشوری پارێزگای سنەیە و سەرجەم بە دانیشتوانی شار و گوندەوە نزیک بە ٨٥ هەزار کەس نفوسی هەیە و بە شارێکی فرەڕەنگ و فرەکلتور ناسراوە .
بەڵام سێبەری بێکاری و بێداهاتی باڵی بە سەر باری کۆمەڵایەتی شارەکەدا کێشاوە و ڕێژەی خۆکوژییەکانی ئەم شارە لە ڕۆژهەڵاتدا زۆر بەرچاوە و بە پێی سەرچاوەێیکی باوەڕپێکراو ڕێژەی خۆکوژییەکانی کامێران زۆر لەو ئامارانە دێتەدەروە و بڵاو دەکرێنەوە زۆرترە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

%d bloggers like this: