بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی بنکەی هەواڵەکانی پەژار ئاودانان کەباس لەبەشێک لە گرفتەکانی هاوڵاتیانی “ئیلام” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،بەپێی ئامارە بەردەستەکان دەری دەخەن زۆرترین کچانی شوونەکردوو بەڕێژەی ۳۸/۸٪ لەپلەی یەکەمی پارێزگاکانی ووڵاتدایە وئەمەیش بۆخۆی دەچێتە سەر دۆخی قەیراناوی خەڵکی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەڵبەت زەماوەند بۆخۆی ناتوانێ پێوەری تەندرووستی ژنانی کۆمەڵگا بێت ،چونکوو ڕەنگە هەندێ لەکچان خوازیاری پێک هێنانی پڕۆسەی هاوسەرگیری نەبن.بڵام ئەم فاکتۆرە بۆخۆی دەچێتە کۆبەندی زۆرترین ڕێژەی بێکاری وخۆکوژی لەئیلام ،باس لەدۆخی نەگونجاوی ئابووری خەڵکی پارێزگای ئیلام ولەئەنجامدا خراپتر بوونی دۆخی تەندرووستی ڕۆحی وجەستەیی خەڵکە.پێویستە لێرەدا ئاماژە بەڕێژەی بەرچاوی ژنانی بێکار بکرێت کەبەپێی ئەو سیستەمەی داسەپاوە کەژنان ناچار دەکات لەماڵ بمێننەوە.
نەچوونە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوەی ژنان هاوکات لەگەڵ بێکاری زۆری ژنان هاوتەریبە لەگەڵ داڕوخانی ئابووری ئەو توێژە ونەبوونی سەرچاوەی داهاتق وکەمبوونەوەی هیوا بەژیان،خەمۆکی لێدەکەوێتەوە. ئەوی لەئامارە ناوخۆییەکاندا دەتوانرێ ئاماژەی پێ بکرێ،هەڵکشانی ڕێژەی بێکاری،تێکچوونی بیرومێشک،جوێ بوونەوە،خۆکوژی ولەبەراوەردێکی گەورەتردا تەقینەوەی ڕۆژانەی مین ولێکەوتەکانی هەروەها کێشە وقەیرانی ژینگە،،وەکوو هەبوونی وردیلەکان(تەپ وتۆز)،ئاگرکەوتنەوەی بەئەنقەستی ژینگە،وەکوو دارستانەکانی پارێزگای ئیلام ،لەلایەن دەست وپێوەندییەکانی گرێدراوی کۆماری ئیسلامی ئێران کەەموویان دەستیان وێک داوە وژیانیان لەهاوڵاتیانی کورد ئاخنیووە.
جێگەی باسە کەکۆماری ئیسلامی ئێران بەجێی هەوڵ بۆچارەسەری گرفتەکان وخەسارە کۆمەڵایەتییەکان،بەردەوام هەوڵی سەرکوت کردن و بەخۆوە گرێدانی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشاری ئیلامە ولەم چوارچێوەیەدا هەڕەشە ولەلایەکی دیکەوە دانی پوان بەهەندێ لەهاوڵاتیان ولەناوبردنی کەرامەت وکەسایەتی مرۆیی ئەوان ،کەهەر لەم پێوەندییەدا وبەپشتبەستن بەسەرچاوە ناوچەییەکان،ئیدارەی ئیتلاعات،چەندد مامۆستای قوتابخانە وقۆفیرتەکسییان ڕاکێشی ئەو ئیدارەیە کردووە وبەهەڕەشە وگوشار داوای سیخۆری وهاریکاری وجێبەجێکردنی هەڵسووکەوتی دژە مرۆڤانە ونائەخلاقیان لێکردوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان