کڕیارانی خانوبەری مێهر دگران هێشتا لە چاوەڕووانیدان

بە پێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، کڕیارانی خانوەبەرەی ناسراو بە مەسکەن مێهر دگران هێشتا لە چاوەڕووانیدان و خانوەکەیان ڕادەست نەکردوون .
بە پێی هەواڵەکە کرێچییان و بێ خانەکانی شاری سنە لە دوای ئەوەی تەواو ئەوبڕە پارەی کە بۆیان دیاری کراوە بەو ناوەندە بیناسازییەیان داوە کەچی هێشتا لە چاوەڕووانی وەرگرتنیخانوەکەیاندان .
ئەمە لە هەلومەرجێکدایە کە ساڵی پار لە بەناو ڕۆژانی دەیەی فەجر (تایبەتە بە ۱۲ تا ۲۲ی ڕێبەندان ) بەڵێندرابوو بچنە خانوی خۆییانەوە .
شایانی باسە لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەحمەدی نژاد دا بڕیاری دروستکردنی خانوبەرەی هەرزان بە شێوەی ئاپارتمانی بۆ کرێی چییەکان دەرچوو .
بەڵام بۆ بە هەلێک بۆ گەندەڵکاری تاقمێک و دروسکردنی خانوبەرەی نا ئەستاندارد و بە بەهاێیکی گران دەست بە دەست فرۆشران و کێشەی نیشتەجێ بوونی کرێچییەیان وەک خۆی ماوەتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان