گواستنەوەی بەندکراوێک بۆژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام لە زیندانی شاری سنە

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕۆژی سێ شەممە ۲۰ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،زیندانییەک بەناوی “عەبدوڵا پیشکار”خەڵکی شاری سەقز کەلەزیندانی ناوەندی سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان زیندانی کرابوو بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
ناوبراو بەتۆمەتی کوشتن کە ساڵی پێشتر لە کێشەیەکی بنەماڵەیی دا، هاوژینی دوویەمی خۆی کوشتبوو بەئێعدام مەحکووم کرا.
جێگەی باسە کەلەم چەندد حەوتووی دواییەدا شەپۆلێکی بەرین وکەم وێنە لەئێعدامەکان ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە وزۆرینەی ئێعدامییەکان لەبەر مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمەکانیانن.
هاوکات ئەوڕۆیش دوو زیندانی بەتۆمەتی کوشتن و پێبوون وگواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان لەزیندانی ناوەندی ورمێ وهەمەدان ئێعدام کران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

%d bloggers like this: