بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە سەرلە بەیانی ۱۹ی پوشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە زیندانی مهاباد هاووڵاتێک بە ناوی شێخ موراد ئیبراهیمی خەڵکی پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە سێدارەدرا .
ناوبراو کە بە تۆمەتی بازەرگانی بەمادە هۆشبەرەکانەوە ٥ ساڵە لە زیندایە خێزاندارە و کچێکی نەخۆشی ۷ ساڵان و خۆشکی نەخۆشی هەیە و تاکە کاسبکاری بنەماڵەکەیان بوە.
شێخ موراد ڕۆژی پێش لە ئێعدام هەناردەی ژوری تاکەکەسی کرابوو بە مەبەستی لە سێدارە دانی .
شایانی باسە بە پێی چەن گەڵاڵێک کە زیاتر لە ۱٦۰ نوێنەری مەجلیسی ئێران دایڕشتوە و ڕەنگە بکرێت بە یاسا ، هەر بازەرگانێکی مادەهۆشبەرەکان کە بە ژێر ۱۰۰ کیلو مادەی هۆشبەری سروشەییەوە دەسبەسەربکرێت و هەرکەسیش بە ژێر ۲ کیلو مادەی هۆشبەری دەسکرد (سەنعەتی )ییەوە (شیشە و کراک و …) دەستبگیربکرێت ، سزای ئێعدامی لە سەر لاببرێت .
دیارە ئەو یاسایە ئەگەر بێتەبواری جێبەجێ کردنەوە زۆریەک لە زیندانییان لە ژێر پەتی سێدارە دێنەدەر و هیواێیک بە ژیان زیاد دەکات . بەڵام قوەی قەزاییەی سیستمی کۆماری ئیسلامی کەوتۆتە پەلاقاژە و بە تاو پەتی سێدارەی ئامادە دەکات تا پێش لە یاسای گەڵاڵەکراوی مەجلیس کەسانێکی زۆرتر ئێعدام بکات .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان