خۆکوژی پیاوێکی ۵۶ساڵ تەمەن لەدیواندەرە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ یەک شەممە ۱۷ی پووشپەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی پیاوێکی تەمەن۵۶ساڵ لەشاری دیواندەرە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی(ع.م)بەهۆی هەبوونی کێشەی خاوخێزی لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

شایانی باسە و وەکوو بەردەوام باسی لەسەرکراوە ،کەخۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بەبەشێک لەچارەنووسی دانیشتوانەکەی ووەکوو تاکە ئەڵتەڕناتیڤ وجێگرەوە لەبەرانبەر هەموو ئەو ژیانە دژوار وئاستەمەی دا کەبەسەریاندا سەپاوە بووە بەنەریت وبەوحاڵەشەوە هێشتا وەکوو مەترسییەکی کۆمەڵگایی هیچ چەشنە هەوڵێکی بۆنەدراوە لەلایەن حکوومەتەوە وئەمە ودەیان نیشانەی دیکە دەری دەخەن کەکۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بەدیهێنەری ئەو دۆخەیە وبە ناهاوسانی ومەودای چینایەتی وهەڵاواردن وبێکاری وهەژاری وای کردووە کە هەموو بنەماکانی کۆمەڵگا لێک ترازاوە وتەنانەت تاکەکانی ناوبنەماڵە متمانە ودڵگەرمیان بەیەکتر نەماوە وهموو پڕەنسیپ وکەلتوورەکان بن پێ دەخەن ،بەچەشنێکە حەز بەهەبوون وسەرکەوتنی یەکتر ناکەن.
جێی بیرهێنانەوەیە بەپێی ئەو ئامارانەی بە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون وئاشکرایشە کەهەموو ئاماری خۆکوژییەکان دەرناکەون ،لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستە ۱٤ڕووداوی خۆکوژی ژنان و۱۶ڕووداوی خۆکوژی پیاوان هاتۆتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: