پلان وگەڵاڵەی گواستنەوەی ئاوی لوڕستان بۆپارێزگای قوم بووە بەهۆی وشکبوونی ئاوە ژێرخانییەکانی ئەلیگودەرز

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پڕۆژەی(قم رود)بووە بەهۆی خەساری قەرەبوو نەکراوە لەئاراستەی گواستنەوەی ئاودا ولەناوچوونی ئاوە ژێر زەوی ولەناوچوونی پتر لەهەزار هێکتار لەڕەز وباخ ومەزراکانی پارێزگای لوڕستان.

تینوویەتی وکەم ئاوی لە۱۶گوندی ئەلیگودەرز بووە بەهۆی کۆچی گوندنشینان.

ئەم پڕۆژەیە کەلەساڵدا ۱۸۱ملوێن مەتری سێجا ئاو دەگوازێتەوە بۆپارێزگای قوم و ناوچەکانی دەورووبەری ،نەک تەنیا ئاوی خواردنەوەی پارێزگای قومی دابین کردووە، بەڵکوو تەنانەت ئاوی باخی پستە وپیشەی ئەو پارێزگایەی دابین دەکات.

گواستنەوەی ئاوە شیرینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ناوچەگەلی ناوەندی و وشکانی(بیابانی) ئێران لە پلان وبەرنامەی دەوڵەتە پێشووەکانی کۆماری ئیسلامیدا بووە وهەیە وئاشکرایە بەگواستنەوەی ئەم ئاوانە و بەنداولێدانی ناکارناسانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،چەنددە کارەساتی ژینگەیی هێناوەتە ئاراوە.
بەکوتەیەکی دیکە بەبیابان بوونی ئەم پارێزگایانە وبرسی وبێکاربوونی کوردەکان وهەروەها لوڕ ولەکەکانی دانیشتووی ئەم دەڤەرانە وهەروەها کۆچ کردنی زۆرە ملێ بۆکار وزیندوو مانەوە لەناوچە ئاوەدان وناوەندییەکانی ئێران، پرۆگرامێکی قیزەونە کە بەنهێنی وبەهێوڕی ،بەکرداری دەکرێت وڕوو دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان