لێدان و بێڕێزی پێکردنی ڕێدارانی حکومی لە سەر چالاکانی مەدەنی کرماشانی 

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان بەرگریان کردوە لە بەشداربوونی  چالاکانی مەدەنی کورد کە خوازیاری خوێندن بە زمانی دایک بوون  و جگە لەوە بەر لێدان دراون بێڕێزییان پێیان کردوە.

لە هەواڵەکەدا هاتوە لە ڕۆژی ۱۹ی خاکەلێوە دا لە کاتی هاتنی  حەسەن ڕۆحانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری  لە کرماشاندا ، چالاکانی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دراونەتە بەر لێدان و پاڵتێوەنان و پلاکاردە کانیان کە هەڵگری دروشمی پشتیبانی لە مافی پەروەردە بە زمانی دایکی بوون ، دەستی بەسەردا ڕاگیرابوو .

پەروەردە بە زمانی دایک یەک لە بەڵێن و دروشمەکانی حەسەن ڕۆحانی بوو ،کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ۱۳۹۲ وە  هەمیش دوای هەڵبژاردن بە فەرمی بەرپرسانی حکومی جەختیان  لەسەر پەروەردە بە زمانی دایک کردۆتەوە . کەچی هێشتا ڕووی ڕوناکی بە خۆە نەدیوە .

دەقی پانزدەهەمی یاسای بنەڕەتی جەخت لە سەر زمان و شێوە نوسین هاوبەشی گەلانی ئێران بە فارسی دەکاتەوە و دەڵێت نوسراوە فەرمی و ئیدارییەکان و کتێبی وانەکان دەبێت فارسی بێت  بەڵام کەڵک وەرگرتن لە زمانی نەتەوە و ناوچەییەکان لە مێدیا و بڵاوکراوەکاندا و وانەوتنەوە بە زمانی خۆیان لە تەنشت زمانی فارسیدا ڕێگە پێدراو و ئازادە .

بەڵام لەدوای تێپەڕبوونی ۳ساڵ و نیم هێشتا ئەم بەڵێنییە جێبەجێ نەکراوە و چالاکانی مەدەنی کورد بە هۆی داخوازییان بۆ وانە خوێندن بە زمانی کوردی ، دەستبەسەر و زیندانی دەکرێن و وەبەر بێڕێزی و لێدان دەکەونەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان