بە پێی هەوالی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ولە سەر موساحەبەی NRT کە باس لە کە مپەینی گرووپێکی ژنان دەکا کە دژی بڵاو بوونەوەی کتێبی دژی مافی ژنانن و یكێک لەو کتێبانە کە ئێستا لە باشوور بڵاو بۆتەوە و خەڵک دەتۆانن بیکڕن کتێبێک بەنێوی ” حەرامکردنی شۆفیری ئافرەتان”ە. ئەو کتێبە لە عەربستانی سعوودی نووسراوە و لە باشوور وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و بڵاو کراوەتەوە.
دەکووترێ کتێبێکی دیکە ش وەرگێڕدراوە کە ناوی: “لێدانی ئافرەت: چارەسەرێکە بۆ ناکۆکێکانی ناوماڵ.” بەڵام ژمارەی کەمە و لە هەموو شوێنێک دەست ناکەوێ.
ئەو جۆر کتێبانە دژی مافی مرۆڤە و ڕۆانینێکی سووک و ناحەزی بۆ ژنان هەیە ودە بێتە بڵاو بوونەوەی بیری دژی ژنان و دەبێتە هۆی سەرکووت کردنی زیاتری ژنانی باشوور.
دیارە هەر ئێستاش ژنانی باشوور بە ڕادەی زۆر دەچەوسێنەوەو ڕادەی ژنکووژی لە ئاستێکی بەرز دایە و هەتا ئێستا یاساکانی حکومەتی هەریمی کوردستان، نەبووەتە ڕێگرێکی تۆکمە لەو پێشێلکارییانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان