بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،” نوشین میر عەبدولباقی” ژنی زیندانی کراوی ۶٤ساڵ تەمەن کەبەتۆمەتگەلێکی وەکوو پشتیوانی لەحیزبە کوردستانییەکان،سوکایەتی بەشکۆی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران،بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکانی دەسەڵات،پشتیوانی وهەوڵدان بۆمافی ژنان و… بە۳٤ساڵ و۹مانگ حوکمی تەعزیری مەحکووم کراوە وهەنووکەیش لەگرتووخانەی ئێڤین لەبەندی ژنان ڕاگیراوە وئەمە لەحاڵێکدایە کەناوبراو تووشی چەنددین نەخۆشی جۆراوجۆر وەکوو ئالزایمێڕ(بیرچوونەوە)، ئاگالەخۆنەبوون،لەرینی جەستە بەتایبەت ڕوومەت و(فک) کەئازاڕێکی زۆر دەچێژێ وبەردەوام لەدەوای هێوڕکەرەوە کەڵک وەردەگرێ.
ئەم ژنە چالاکە سیاسییە لەساڵی ۱۳۹۳ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر وپاش لێپرسینەوەی یەک مانگە وڕاگرتنی لەژووری تاکەکەسی،ڕێکەوتی ۲۸ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ گوازرایەوە بۆبەندی ژنانی زیندانی ئێڤین.
جێگەی باسە کەناوبراو لەساڵی ۱۳۹٤بەدانانی بارمتەی ۲۰۰ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو ،بەڵام لەڕەزبەری ۹۵ پاش هۆشداریەک لەمەڕ دەستبەسەرداگرتنی تاپۆی بارمتەکە ،سەردانی بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی کرد وهەرلەو ڕۆژەدا سەرلەنوێ لەژێر بڕیاری دادوەری دۆسیەکەی(نەسیرپوور) وبەحوکمی ۳٤ساڵ و۹مانگ زیندانی، نێردرایەوە بۆزیندان.
سەرەڕای دۆخی نەگونجاوی جەستەیی ئەم زیندانییە سیاسیێە، وبەپشتبەستن بە بەڵگەی پزیشکی دەستنیشان کراو لەدۆسیەی خاتوو میرعەبدولباقی وهۆکاری ئاشکرا کەدەری دەخەن ناوبراو توانای مانەوە لەزیندانی نییە بەڵام یاسا دژە ئەخلاقی ودژە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،بەردەوام داکۆکی لەڕاگرتن وئازار وئەشکەنجەی ئەم ژنە بیرجیاواز وئازادیخوازە دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان