بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛وێرانی ، پێشێلکاری بەرفراوانی مافی مرۆڤ لە “باشووریڕۆژهەڵاتی تورکیا” تەنها بەشێکە لە نوێترین ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە مەڕ هێرشی سۆپای تورکیا بۆ باکووری کوردستان .
کۆمیسیونی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لە پەیوەندی لە مەڕ هێرشی سۆپای تۆرکیا لە ساڵانی ۲۰۱٥ و۲۰۱٦ بۆ شارە و گوندکانی باکووری کوردستان ڕایگەیاند لانیکەم دوو هەزار کەس بوون بە قۆربانی کە زۆربەیان خەڵکی ئاسایین .
لە دڕێژەدا ڕاپۆرتەکە دەڵێت ، بە هۆی ئەو هێرشانەوە بەشێکی گەورە لە شارەکانی ئامێد،جەزیرە،نۆسیبین،شەرناخ و گەوەر لە لایەن سۆپای تورکەوە وێران کراوە .
ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی تۆرکیا ئیزنی بە هەواڵنێرانی نەتەوەیەکگرتوەکان نەداوە بچنە ئەو وڵاتە و ڕاپۆرتی ئەم سازمانە بە پێی زانیاریگەلی نەهێنی ،وێنەگەلی مانگە دەستکردەکان و ڕاپۆرتگەلی خەڵک و ناوەندە مافی مرۆییەکان ئامادە کراوە.
ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بە کوشتنی ۱۸۹شارۆمەند لە ژێرخانێکدا لە شاری جەزیرە دەکات کە قوربانیان چەندین حەوتوو بە بێ ئاو و خواردەمەنی و کارەبا لە گەمارۆی سۆپای تورکدا بوونو لە کۆتایدا بە هۆی هێرشی سۆپای تورکەوە گیان باخت دەکەن .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتریش کۆمیسێریایی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕەخنەی توند لە کاربەدەستانی تورکیا دەگرێت و دەڵێت : ئەو وڵاتە بە کوشتن شارۆمەندان و وێران کردنی شارە کوردنشینەکان بە شێوەی جیددی یاسا نێونەتەوەییەکان و مافی مرۆڤی پێشێل کردوە.
زەید ڕەعدالحسین دووپاتی کردەوە کە بەڵگە ، دۆکۆمێنتی زۆر کە لە پەیوەندی لە گەڵ ئاوارەکردن و دوور خستنەوەی شارۆمەندان ، وێران کردنی شارەکان ، ئێعدام و کوشتارە نایاساییەکان لە بەر دەستایە و ڕاپۆرگەلی پەیوەندیدار بە سووتاندنی گوندەکان و پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا بۆ شۆرای مافی مرۆڤ نەتەوە یەکگرتوەکان دەنێردرێت .
بە هەمان شێوە لە پڕۆسەی قەدەغەکردنی هاتووچوو لە شار و گوندەکانی باکووری کوردستاندا ،دەیان نموونە ئەشکەنجە ، کوشتن و ڕفاندنی شارۆمەندان ئاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تورکیاوە تۆمار کراوە.
کۆمیسێریایی باڵای مافی مڕۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەژماری شارۆمەندانی کە بە هۆی هێرشەکانی سۆپای تورکەوە ئاوارە بوون نیزیک بە نیوملوێن کەس ڕادەگەیەنێت و دەڵێت هەزاران ماڵ و بینای شارۆمەندان لە لایەن سۆپای تورکەوە بە تەواوی وێران کراون .
دژ بەم ڕاپۆرتە ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ڕاپۆرتەکەی کۆمیسێریایی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان ، ئەو ڕاپۆرتە ، بە ڕاپۆرتێکی ” لاینگرانە و نا پڕۆفشناڵ ” دەزانێت .
سەرەتای مانگی دسامبری ساڵی ڕابردووی زایینی سازمانی لێبردویی نێودەوڵەتی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە نیو ملوێن کەسی ئاسایی بە هۆی هێرشی هۆڤانەی سۆپای تورکەوە لە شارەکانی باکووری کوردستان ئاوارە بوون و دەوڵەت بەرگری دەکات لە گەڕانەوەیان بۆ شوێنی ژیانیان و زەیدی خۆیان .
کۆمیسێریایی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت کاربەدەستانی تورکیا بە هیچ یەک لە داواکاریەکانی ئەوان بۆ ناردنی گروپێکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە وڵامی نەداوەتەوە و تەنها بۆ ئەوان دەعوەت نامەیەکی ناردوە.
سەرەڕای هەوڵەکانی سازمانی بەرگری مافی مرۆڤ و کۆمیسێریایی مافی مرۆڤ نەتەوە یەکگرتوەکان ،کاربەدەستانی تورک بەرگریان کردوە لەلێکۆڵینەوە لە دەڤەرە وێرانکراوەکانی باکووری کوردستان .
سازمانی چاوودێری مافی مرۆڤ لە مانگی جولای ۲۰۱٦ بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل کاربەدەستانی تورک تاوانبار دەکات کە بەرگریان کردوە لە لێکۆڵینەوەی ناوەندگەلی سەر بە خۆی مافی مرۆیی لە مەڕ کوشتنی گەلی باکووری کوردستان .
لە بەشێکی ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە کراوە کە ” لە پڕۆسەی هێرشگەلی مانگی ئاگۆستی ساڵی ۲۰۱٥، کاربەدەستانی تورکیا لە ۲۲شاری ، و شارۆچکەی و ناوچەدا یاسای قەدەغە کردنی هاتوچۆی سەپاندبوو ، یاساگەلی ئاماژە پێکراوە ببو بە بەربەستی کار و ئیشی سازمانگەلی نا حکومی ، و ڕۆژنامەوانان و پارێزەرانێک کە ڕەخنەیان لەو دۆخە کردبوو ، تۆمەتبار کران بە هاوکاری لە گەڵ گووپگەلی چەکداردا.”
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان