خۆکوژی دووبرای پێڕەوی ئایینی یارسان لەکرماشان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مفی مرۆڤی کوردستان، پێنج شەممە ۲٤ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ی هەتاوی دوو برا بەناوەکانی “ئێحسان ومێهدی نادری” لەپێڕەوانی ئایینی یارسان خەڵکی کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی گوشار وتەنگەژەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وهەروەها هەژاری ونەداری وبێکاری کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا.
پێڕەوانی ئایینی یارسان بەشێوازی جۆراوجۆر دەکەونە بەرئازار وئەشکەنجەی دەست وپێوەندییەکانی حکوومەت ولەئەگەری دەربڕینی بیروباوەڕی خۆیان لەهەموو مافەکانی هاوڵاتی بوون بێبەری دەکرێن ولەڕووی ناچارییەوە وبەپێچەوانەی بیروباوەڕیان، خۆیان بەشێعە ناوزەد دەکەن بۆئەوەی لەم ڕێگەوە بژێوی ژیانیان دابین بکەن وژیانی منداڵەکانیان مسۆگەربکەن.
مێهدی وئێحسان نادری لەچالاکانی ئایینی یارسان لەکرماشان بوون کەلە دامەزراندن وڕێخستنی ناڕەزایی ئەم پێڕەوانە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو وئامادە نەبوون ئەو سوکایەتی وبێ ڕێزییە کەبەسریاندا سەپێنرابوو قەبووڵی بکەن، ولە دژکردەوە بەرانبەر بەهەموو گوشارە ڕۆحی ودەروونییەکان،سوکایەتی بەبیروباوەڕیان وبێبەری بوون لەکەمترین پێداویستی هاوڵاتیبوون،کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا.
تەرمی ئەم دووبرایە بەئامادەبوون وپێشوازی بەربڵاوی خەڵکی کرماشان ئەسپاردەی خاک کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان