بەنداوی کانی سێو لە پیرانشار بە چ مەبەستێک ، بۆچی مێدیا بێدەنگی لێکردوە ؟

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، بۆ زیاتر لە دوو ساڵ دەچێت شرکەتێکی بەنداو دروستکردن سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە کانی سێوی پیرانشار دەستی بە دروستکردنی بەنداوێک کردوە .
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە مەبەست لە چێ کردنی ئەو بەنداوە ڕاگوێزانی ئاوی سەرچاوەکانی زێ گەورە یان بەرزاییەکانی دۆڵی شێخ ئایشێیە بۆ گوڵی ورمێ و بە پلان و لێدانی تونێلی ئاوی کە شوێنی تونێل لێدانەکەش دیاری کراوە کە گوندێکی ناوچەی نەغەدایە بە ناوی بەگم قەڵا و لە وێیشەوە بە شێوەی سروشتی هەناردە گۆلی ورمێ دەکرێت .
شایانی باسە ئەو مەودایە بە گوێرە زانیارییە بەراییەکان زیاتر لە ۲۰ کلیو میتر تونێل لێدانی دەوێت و دوو کەرەستەی ئەو کارەش لە وڵاتی چین کڕدراوە و کە مەزەندەی ۱۰۰۰ ملیارد تمەن بۆ هەر دەسگاێیکی تونێل لێدان دەکرێت . لەدرێژەدا سەرچاوەکە دەڵێت :بەهۆی گەماڕۆ ئابوریێەکانەوە ئەو دوو دەسگا تونێل لێدانە بە تێچوێکەی زۆرتر لەوە ڕادەستی ئێران کراو .
ڕاگوێزانی و هەناردەکردن و بەنداو دروستکردنی نابەرپرسانەی کاربەدەستان و سیستیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دیاردەێیکی نوێ نییە و چەندین بەنداوی گەورە لە سەر ڕوبارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی هەناردەکردنی ئاوەشیرینەکانی بۆ پارێزگا ناوەندییەکانی ئێران ، ئەمە لە هەلو مەرجێکدایە کە ژینگەو سروشتی کوردستان شێوێندراوە و زۆربەی زەوییەکشتوکاڵییەکان دێمەڕۆن و گوندەکانی و تەنانەت شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە بەرەو ڕوون. وشک بونی گۆلی ورمێش هەر ئاکامی ئەو پلانە هەڵەو نابەجێیانە بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان