لە خوڕەماوا کەسێک لە سێدارە درا

لە خوڕەماوا کەسێک لە سێدارە درا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەر لە بەیانی دۆینێ شەممە ۱۹ی خاکەلێوە، لە زیندانی ناوەندی خوڕەماوای پارێزگای لوڕستان، زیندانییەکی لوڕ، لە سێدارە درا.

” مازیار گراوەند ” خێزاندارە و باوکی منداڵێکی ۳ ساڵەیە و خەڵکی شاری کوهدەشت لە پارێزگای لوڕستانە. مازیار بە تاوانی ڕاگرتن و گواستنەوەی مادەی هۆشبەر ۳ساڵ لەوە پێش دەستبەسەر کراوە و حوکمی سێدارەی بۆ بڕابوویەوە. چەند ڕۆژ لەوە پێش بەرپرسانی زیندان، بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندبوو کە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە سێدارە دەدرێ، هەربۆیە پێویستە بە مەبەستی دوایین چاوپێکەوتن سەردانی زیندان بکەن. مازیار گراوەند ڕۆژی پێنج شەممە بە مەبەستی لە سێدارە دانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو

. شایانی باسە کە ڕێژەی ئێعدام لە وڵاتی ئێران، لە ئاستێکی بەرز دایە و ئەو وڵاتە لە دوای وڵاتی چین لە پلەی دووهەم دایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: