“۳ساڵ زیندانی بۆ کچە هونەرمەندێکی کورد لەباکووری کوردستان”

“۳ساڵ زیندانی بۆ کچە هونەرمەندێکی کورد لەباکووری کوردستان”

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە حەوتووی ڕابردوودا دادگای تورکیا لەشاری نوسێبینی باکووری کوردستان، حوکمی ۳ساڵ زیندانی بۆ کچە هونەرمەندێکی کورد دەرکرد.

زانراوە کە”زارا دۆغان”بەتاوانی کێشانەوەی وێرانییەکانی شاری نوسێبین بەدەستی ئەرتەشی تورکیا، لەلایەن دادگاوە ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە.

شایانی باسە کە ساڵی پار دەوڵەتی تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەرشارە کوردییەکان و بەو هۆیە بەشێکی زۆر لە شارەکانی نوسێبین، جزیر، شڕنەخ، سوور، فارقین و بە دەیان گووندی دەورووبەریان وێران بوون و بە سەدان خەڵکی سڤیل یان کوشت و بە سەدهەزاران خەڵکیان لەماڵ و حاڵی خۆیان دەرکرد و بەدەیان هەزار خانوویان لەبەریەک هەڵوەشاند.

دەبێ بوترێت کە قەبارەی ئەو هێرشە دڕندانەیە ئەوەندە گەورە بوو کە بەشی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەوڵەتی تورکیای لەبەر کوشتن و بڕینی ئەو خەڵکە بێ تاوانە مەحکووم و ڕیسوا کرد.

“کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان”