دیاری کردنی سەرلەنوێی دادگای پێداچوونەوەی سەعیدشیرزاد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بەرواری ڕێوڕەسمی دادگای پێداچوونەوەی سەعی شیرزاد زیندانی سیاسی  بەندکراوی کورد لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج پاش تێپەڕینی ساڵ ونیوێک بەسەر دادگای سەەرەتاییدا دیاری کرا.

پێشتووتر ڕێوڕەسمی دادگای پێداچوونەوەی ئەم زیندانییە سیاسییە بەهۆی ڕانەگەیاندنی بەپارێزەرەککەی دواخرابوو.بەرواری ڕێوڕەسمی دادگای پێداچوونەوەی سەعیدشیرزاد”۲۶ی خاکەلێوەی۹۶”لە لقی ۵۴ی دادگای پێداچوونەۆەی پارێزگای تاران، دیاری کراوە.

سەعید شێرزاد ماوەی دوو ساڵ ونیوە دەسبەسەر کراوە ونێزیک ساڵ ونیوێکە لەدادگای یەکەمی تێپەڕیوە.

پێشووتر ،جارێک ڕێوڕەسمی دادگای پێداچوونەوەی ناوبراو کە “۲۷ی ڕێبەندانی ۹۵” دیاری کرابوو ،بەهۆی ئاگادارنەکردنەوەی پارێزەر و نەبوونی پارێزەرەکەی ،بە نەچوونی بەڕێز شێرزاد بەبێ هەبوونی پارێزەر دواخرابوو.

جێگەی باسە، سەعید شێرزاد لە۱۷ی سەرماوەزەوە لەناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە دۆخی زیندانیانی نەخۆش ونەبوونی ئەمنییەتی زیندانیانی بیروباوەڕی بە دروونەۆەی لێوەکانی دەستی دابوویە مانگرتن لەخواردن.

ناوبراو پاش چاوپێکەوتنی بەرپرسانی زیندان و بەڵێنەکانیان بۆ پێداچوونەوەی داواکارییەکانی لە ۳۹هەمین ڕۆژی مانگرتنیدا کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

سەعید شێرزاد لەڕۆژی ۱۲ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۳،لەشوێنی کارەکەی لەپاڵاوگەی تەورێز دەسبەسەر وسەرەتا گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێوین وپاش ماوەیەک بەهۆی ناڕەزایی بەدۆخی زیندان،سەرەڕای بەڕێوەنەچوونی دادگا ودەسبەسەری کاتی گوازرایەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج.

سەعید شێرزاد زیندانی سیاسی پێشووتر لە ۳۱ی گەلاوێژی ۱۳۹۱، ئەوکاتەی بۆ یارمەتی وبەهاناوەچوونی خەڵکی بوولەرزە لێدراوی ئەزەربایجانەوە چبوو بۆشاری ئەهەر ،دەسبەسەر وپاش تێپەڕینی ۱۹ڕۆژ دەسبەسەری بەدانانی بارمتە(کفالت=کەسێک بەدانانی بەڵگە نامەی فەرمی گرێنتی گیراوەکە دەکات) لەزیندان ئازاد کرابوو.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: