لێدوان

ئەوەی لە باکووری کوردستان روو دەدات، کۆمەڵکووژی گەلێکە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەو شەڕ و ئاژاوەی دەوڵەتی تورکیا لەباکووری کوردستان ئەنجامی دەدات ژێنۆسایدێکە  رۆژانە و لەپێش چاوی هەموو جیهانیان ئەنجام دەدرێت. تورکیا لەبەر چاوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگایی جیهانی گەلی کوردستان کۆمەڵکووژ دەکات و هیچ ناوەند و رێکخراوێکی جیهانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا کە دەبا پێداگری لە پاراستنی ژیان و کەرامەتی مرۆڤ کەن، تا ئێستا هەڵوێستی گونجاویان بۆ راوەستانی ئەو کارەساتە ئەنجام نەداوە.

دوابەدوایی کۆتایی هاتنی پرۆسەی ئاشتی لە لایەن دەوڵەتی تورکیا، حکومەتی ئەو وڵاتە دوبارە دەستی دایە کوشتن و قڕکردنی گەلی کوردستان و تا ئێستاکە بە سەدان کەسی سڤیلی کردۆتە قوربانی و بە هەزاران کەسی ئاوارە کردوە، لەنێو قوربانیان دا، رێژەیێکی ئێکجار زۆر مناڵ هەیە و لە هەلسوکەوت لەتەک گیراوان و کەسانێک کە زیندانی کراون، هیچ یاسایەک رێزی لەنەگیراوە و زۆر دژەمرۆڤانە لەتەکیان ڕەفتار کراوە.

جیا لە وێران کردنی ماڵ و شاری کوردستانیان ، دەوڵەتی تورکیا دەستی دایە قەدەخە کردنی ناوەندە مەدەنیە کوردیەکان، بەوەش نەوێستا و سەرۆک شارەوانی و  پارڵمانتارانی کوردی باکووری کوردستانی دەسبەسەر کرد و ڕەوانەی زیندانی کردوون، فیگەن یۆکسکداغ، سەلاحەدین دەمیرتاش، گوڵتەن کشاناک، ئەحمەد تورک، لەیلا زانا، لەیلا دەمیرل، سەباحەت تونجەل، عوسمان بایدەمیر، ئیدریس بالوکان و … کەسانی هەرە دیاری ئەو پارچەیەیی کوردستانن، کە کەوتنە بەر هێرش و دەستبەسەر کردن و ئێستاش زۆربەیان لە گرتوخانەدا ماون.

دەوڵەتی تورکیا بەو هێرشانەی دەیەوێت گەلی کوردستان قڕ بکات و پلانە هەرە چەپەڵ و دژە مرۆڤیەکەی کە لەسەرەتایی دامەزرانیەوە دژی گەلی کورد هەبوو بە ئەنجامی بگەیێنێت.

تا ئێستاکە بە سەدان هێرش و کوشتن دژی گەلی کورد پەیڕەو کراوە و بە هەزاران کەس بێ سەرو شوێن کراون.

راپۆرتی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا بەشێکی بچوکی ئازارەکانی گەلی کورد لەخۆیی دەگرێت و ئەو زام و ئازارەی گەلی کورد زۆر قووڵتر و سامناکەرە.

ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، وێرایی شەرمەزارکردنی هەڵوێستەکانی دەوڵەتی تورکیا، داوا لە کۆمەڵگایی جیهانی، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەروپا و هەموومرۆڤە ئازادەکان دەکەین، کردەوەکانی حکومەتی تورکیا کە کۆمەڵکووژی گەلێکە، ئەویش لە زەمانی ئێستا کە نەدەبا ئیتر کارەساتی لەو چەشنە دووپات ببێتەوە، شەرمەزار کەن و حکومەتی تورکیا مەجبوور کەن ڕێز لە کەرامەتی مرۆڤەکان بگرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ ره‌به‌ت بریندار بوونی كاسبكارێكی كوردی لێ كه‌وته‌وه‌

چالاکانی مەدەنی کورد کەمپینێکیان بۆ پشتیوانی و هاوسۆزی لە ژنانی ئیزەدی ڕاگەیاند

مانگرتنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد له‌ ئاڵمان بۆ پشتیوانی له‌ که‌بودوه‌ند