بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: کەیوان کەریمی فیلمساز و دەرهێنەرەی كورد کە ماوەێکی زۆرە بە هۆی چالاکییە هونەرییەکانییەوە سزای قورسی لە لایەن سیستمی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە بەسەردا سەپاوە و لە بەندی هەشتی زیندانی ئەوین لە تاران دەستبەسەره، ڕۆژی ۷ی ڕەشەمەی ۱۳۹٥ی هەتاوی چەند کەسێک خویان دەکەن بە بەندەکەی کەریمی دا و قەڵسەی پێدەگێڕن و دەیدەنەبەر لێدان ئازاردان و ئەشکەنجەی دەکەن .
کەیوان کەریمی ماوەی ۱۰ ساڵە بە ئازاری نەخۆشی تومورەوە دەناڵێنێ و جارێک چارەسەری بۆکراوە و ئیستاش پێویستی بە چارەسەرییە کەچی لاقی ڕاستی بە توندی ئازاری پێدەگات ، کە بەرپرسی بێهداری گرتوخانە بە فەرمانێک خوازیاری هەناردەکردنی ناوبراو دەبێت بۆ چارەسەری ، بەڵام کەیوان کەریمی بە لەبەرکردنی جل بەرگی ناخاوێنی زیندان خۆی دەبوێرێت بۆ دەرەوەی زیندان و ئەمەش دەبێتە هۆی بیانوێک کە بەرپرسانی زیندان ئەو فیلمساز و دەرهێنەرەی کورد هەناردەی نەخۆشخانە نەکەن.
شایانی باسە ئەو جۆرە لێدان و بێڕێزی پێکردنەی ناو زیندانەکان لە ئێراندا بەگشتی پەرەی سەندوە کە هەر لە زیندانی ئێڤینی تاران بەپێی هەواڵی هرانا چەند هونەرمەندێکی تری ئێرانی وەبەر لێدان و بێڕێزی کردن کەوتوون .
کەیوان کەریمی خەڵکی شاری بانهی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لەدوای سەرهەڵدانی بزوتنەوەی سەوز لە ئێراندا فیلمێکی دیکومێنتاری لە سەر لادیوار نوسی لە ساڵی ٥۷ی هەتاوییە و تا ساڵی ٨٨ی هەتاوی دروست کردوە و هەر بەو هۆیەشەوە لە لایەن سیستمی دادوەری شۆڕشی ئیسلامییە و بە زیندان و لێدانی قامچی و سزا درا کە هەنوکە ساڵێکی لە خولی سزاکەی لە زیندانی ئێڤینی تاران تێپەڕاندوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان