بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕێکەوتی ۲۵ی ڕێبەندان ساڵوەگەڕی کوژرانی سانع ژاڵە لەلایەن هێزەکانی جلی مەدەنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگۆڕستانی مەلامەقسوود لەشاری پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تێک درا.
یەکێک لەبەشداربووان لەڕێوڕەسمەکە بە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مروڤی ڕاگەیاند: ئەم ڕێوڕەسمە هەمووساڵێک لەلایەن بنەماڵە وکەسووکار وکۆمەڵێک لەخەڵکی شاری پاوە بەڕێوە دەچێ کەلەلایەن هێزە کانی جلی مەدەنییەوە ڕێوڕەسمەکە تێک دەدرێت.
سانع ژاڵە ۲۶ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری پاوە وخوێندکاری هونەری زانکۆی تاران کەلەوەها ڕۆژێکدا لەساڵی ۱۳۸۹ لەلایەن هێزەکانی جلی مەدەنی لەشەقامی تاران کوژرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان