قوتابخانەێیک لە سەڵواتاوا ی شاری سنە ئاودەستی بۆ كچان نیه‌

قوتابخانەێیکی کچانە لە سەڵواتاوا سەر بە شارستانی سنە ئاودەستی نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، گوندی سەڵواتاوای شاری سنه قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیی تێدایە، سەرەتایی کوڕانە دوو ئاو دەستی تێدایە کەچی قوتابخانەی سەرەتایی کچانە توالێتی تێدا نییە و کچان دەبێت کاتی حاجەت بچنەوە بۆ ماڵی خۆیان.

لە ڕوانینی زانستییەوە کچان زۆر زیاتر توشی نەخۆشی هەوکردنی میزەڵان دەبن و دەرکەوتەکانیشی زۆرسەردانکردنی ئاودەست و مێزەچورتکەیە، کەچی ڕێژەی تووش بونی کوڕان کەمترە و جگەلەوەش منداڵان بەگشتی خۆڕاگرییان بۆ سەرئاوچوون زۆر کەم و ئەستەمە. ئەوەی کە قوتابخانەێیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بۆچی ئاودەستی تێدانییە جۆرێک هەڵاواردنی ڕەگەزیی و ئەتنیکییە.

کاتێک لە کۆمەڵگای شار و لادێدا لە ئاودەستخانەی پاک و خاوێن و ئەستاندارد کەڵک وەربگرن، ڕێژەی توش بوون بە پەتا و نەخۆشین کەم دەبێتەوە، ئێستا بە نەبوونی ئاودەست لە قوتابخانەێیکی سەرەتاییدا، ئاخۆ باری دەرونی ناتەندروست و ترس و دڵەڕاوکە توشی منداڵان ناکات؟!

لە تێڕوانێکیترەوە، نەبونی ئاودەستخانەی زۆر و نەبونی دابەشکردنێکی بەجێ لە گوند و هەر وەها لە شارە گەورەکاندا ڕێژەی ئالودەبوونی خاک و ژینگە دەباتە سەرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان