هاوسه‌رۆکانى شاره‌وانى نسێبین ده‌ستبەسەر کران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،  له‌ شارۆچکه‌ى نسێبین لە باکوری کوردستان سارا کایا و جه‌نگیز کۆک، هاوسه‌رۆکانى شاره‌وانى نسێبین و عه‌بدوڵا ئۆنگون هاوسه‌رۆکى پارتى هه‌رێمه‌ دیموکراتییه‌کان لەگتڵ نۆ که‌سی تری چالاکی کورد  لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ده‌ستبەسەر کراون.

پێشتر حکومه‌تى تورکیا به‌ بڕیارێکى تاکڕه‌وانه‌ هاوسه‌رۆکانى شاره‌وانى نسێیبینى له‌ کاره‌کانیان دوورخسته‌وه‌ و که‌سانی تر کە لە تورکیا و پارتیەکەی ئەردۆغان نزیکن له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوە‌ خرایه‌ شوێنیان.

حکومەتی تورکیا رۆژبەڕۆژ گوشارەکانی بۆ سەر باکوری کوردستان زیاد دەکات، بە شێوەیەک کە داگیرکاری و وێرانکاری حکومەتی تورکیا شێوە و رەنگی ژیانی لە باکوری کوردستان سڕیوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان