ک.م.م.ک:
ناونیشانی سێ هاوڵاتیی خەڵکی کرماشان کە لە کاتی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە شارەکانی کرماشان و تاران گیانیان لەدەستدابوو، ئاشکرا کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “میلاد فەیزی نامیوەندی” و “فەرهاد باڵشزەڕ” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیان بەخت کرد.
هەروەها ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران بە ناوی “سەعید کۆهراری”، لە کاتی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا کوژرا.
ق.ش


