ک.م.م.ک:
لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران بەبێ نواندنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری، لانی کەم ٢٦ هاوڵاتییان لە پارێزگای ئیلام بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کردووە. ئەم هاوڵاتییانە ئێستا لە بارودۆخێکی نادیاری یاساییدان و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان، لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوون، ناوی دەستبەسەرکراوەکان بەم شێوەیەیە:
فەرهاد شەفیعی، پوویا نەوزەری، سەعید قوبادیان، ئومید فازڵی، مستەفا محەممەدی، میهرداد فیلی، ئومید قوبادیان، ڕەزا تیج، مستەفا کەمەرخانی، میهرداد حەسەنوەند، هابیل بێگمحەممەدی، حەمید چراغی، ساسان پاکڕەوان، زاهید زارعی، جەعفەر مەحموودی، حوسێن مەحموودی، سەعید یاسمی، حەسەن خۆشڕوو، میهرداد نەسێری، موجتەبا حاجیان، فەرزانە سەیدی، محەممەدڕەزا شەهبازی، زەهرا نەزەری و کیان نێهەدار.
هەروەها لە هەوڵێکی دیکەدا، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی سێ برا بە ناوەکانی ساسان پاکڕەوان، ئیحسان پاکڕەوان و ئەحمەد پاکڕەوان، مەبەستیان بووە دەسبەسەریان بکەن؛ لە کاتی ئەم هێرشەدا، ئیحسان پاکڕەوان توانیویەتی لە دەستی هێزەکان ڕزگاری بێت و ڕا بکات.
ق.ش


